تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵباڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا له‌ عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات

باڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا له‌ عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 25 تشرینی یەکەم 2021 10:11
رۆژى 25/10/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌  ئيلمار ئيوان لوبس باڵيۆزى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا له‌ عێراق.
له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا باسى لێوه‌ كرا.
باڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا سوپاسى ژوورى كرد رۆلى ژوورى بازرگانى هه‌ولێرى له‌ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌نده‌نوسياى به‌رز نرخاند.
ئيلمار ئيوان لوبس باڵيۆزى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا وتى: وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا له‌ رووى كه‌رتى پيشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانى به‌رهه‌مه‌ خۆراكييه‌كان و بوارى پزيشكى پێشكه‌وتووه‌، ئامانجى ئێمه‌ په‌ره‌پێدانى زياترى ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانيه‌كانمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو سه‌رنجمان داوه‌ زۆرێك له‌ كه‌ل و په‌له‌كانمان به‌ ده‌ستى يه‌كه‌م ناگات به‌ هه‌رێمى كوردستان، هيوادارين بتوانين به‌ هاوكارى هه‌ردوولامان په‌يوه‌ندى بازرگانى راسته‌وخۆ دروست بكه‌ين.
باڵيۆزى ئه‌نده‌نوسيا وتى: به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد - 19 ژيان گۆڕانكارى به‌سه‌ر داهات كه‌رتى بازرگانى و ئابووريش بێبه‌ش نه‌بوو له‌م گۆڕانكاريه‌، له‌ ئێستا ده‌مانه‌وێت به‌ به‌رنامه‌ى باشتر و به‌هێزتره‌وه‌ په‌ره‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانمان بده‌ين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ش وه‌كو باڵيۆزخانه‌ ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ئاسانكاريه‌كين بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بيانه‌وێت كارى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ شاندى ژوور سوپاسيان كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌، سه‌رۆكى ژوور وتى: به‌رهه‌مه‌كانى وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا زۆر باشن به‌ڵام پێويسته‌ كۆبوونه‌وه‌ و هاتوچۆى شاندى بازرگانى له‌ نێوانمان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان.
ئاماده‌بووانى ژوور وتيان به‌شدارى كردنى كۆمپانيا ئه‌نده‌نوسيه‌كان له‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى هه‌ولێر و نمايش كردنى به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ خه‌ڵك و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانمان، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى هێڵى راسته‌وخۆى ئاسمانى له‌ نێوان وڵاتى ئه‌نده‌نوسيا و هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى نوسينگه‌يه‌كى بازرگانى وڵاته‌كه‌تان له‌ هه‌رێم دوو هۆكارى ترى به‌هێزن بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان، له‌ كۆتايشدا ئاماده‌يى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان نيشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارييه‌ك.
ئه‌م بابه‌ته‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
بابه‌تی تر له‌هه‌مان به‌ش: « ئاگادارى ئاگاداری »

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑