ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور به‌شداری له‌ وۆرکشۆپێكی بواری کشتوکاڵیدا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 شوبات 2024 09:42

بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی گواستنەوە و ئەزموون و هاوبەشی، لێژنەی ئەنجومەنی کەرتی پەروەردە و راهێنانی پیشەیی و تەکنیکی TVET لە بواری کشتوکاڵ و زنجیرە بەهای کشتوکاڵی لە هەولێر زنجیرە وۆرکشۆپێك سازدەکات.

رۆژی 11/2/2024 حاجی ئیبراهیم گەردی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و رێبوار عزەددین میرانی لە پەیوەندیەکان بەشداربوون لەم وۆرکشۆپە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌