ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەن پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 11 شوبات 2024 09:48

رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد لە شاندێکی بەڕێوبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بڵند محەممەد بەڕێوبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان و بەڕێوبەرانی ئەو بەڕێوبەرایەتیە.

لە دیدارێکدا شاندی میوان پیرۆزباییان لە ئەنجومەنی ژوور کرد هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا کرایەوە بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت لە پێناو پێشخستنی زیاتری کەرتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌