ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور دووپات دەکاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 13 شوبات 2024 10:03

رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد لە د. عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.

لە دیدارێکدا د. عەلی رەشید پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی تازەی ژوور کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆیی و ئەنجومەنی پارێزگای بۆیان دەربڕی.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور دوای بەخێرهێنان سوپاسی کرد بۆ ئەم سەردانە وتی ئێمەش بە پێ ی توانا خزمەت بە شاری هەولێر و هەموو کوردستان دەکەین.

ئه‌م بابه‌ته‌ 105 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 13 شوبات 2024 10:10