رێککه‌وتی 18/9/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی ئیتاڵیا کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای دپلۆماسی و بازرگانی ئه‌و وڵاته پێکهاتوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا و وتی:"ئێمه سوپاسگوزارین که ئیتاڵیا شاندێکی له‌مشێوه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه، وه‌ک هه‌میشه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانمان توندوتۆڵ‌تر ده‌کات، پێشتریش پێمان وابووه که ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ئاینده‌دا له‌رێی ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌ردوولاوه گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌بێت." هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتی:"عێراق وڵاتێکی گه‌وره‌یه و کوردستان به‌شه هه‌ره گرنگه‌که‌یه‌تی، به‌شێکی بودجه‌ی گشتی وڵاتیش بۆ ئه‌م هه‌رێمه ته‌رخان ده‌کرێت، که مه‌زه‌نده ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا ئه‌و بودجه‌یه دوو هێنده بێت، بۆیه ده‌رفه‌تی کارکردن تادێت زۆرتر و زیاتر ده‌بێت، له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا ئێمه له‌کوردستاندا پێویستیمان به‌شاره‌زایی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه، بۆیه زۆر کار هه‌یه که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئیتاڵییه‌کاندا ئه‌نجامی بده‌ین تاکو کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته بتوانن خزمهتگوزرایهکانیان پێشکه‌ش به‌هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه بکه‌ن، چونکه ئیتاڵییه‌کان خاوه‌ن توانا و شاره‌زایی باشن و به‌رهه‌مه‌کانیشیان له‌جۆری زۆر باشن و که‌لێنه‌کانی بازاڕیان پێ پڕده‌کرێته‌وه." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فرانسیسکۆ فێدێل سکرتێری یه‌که‌می باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له‌عێراق وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردان و پێشوازیلێکردنه وتی:"بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازییه که سه‌ردانی کوردستان‌مان کردووه، ئێمه پێمان وایه که رێگه‌یه‌کی درێژمان له‌پێشه بۆ کارکردنی هاوبه‌ش له‌نێوانماندا." پاشان هه‌ر یه‌ک له‌به‌ڕێزان جێیانفرێدۆ کۆماززی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی نۆڤارا و ئێنریک بینی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێمێلیا و ماتتیا میگلیۆ نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی میلانۆ به‌جیا خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی ژوور ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که خوازیارن به‌دوای سه‌ردانه‌که‌یاندا بتوانن ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئیتاڵی بێننه کوردستان و له‌گه‌ڵ کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کانی هه‌رێمدا پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا که‌پێشوه‌خت ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه تاکو زانیاری گشتی له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری هه‌رێم به‌ده‌ستهێنن. له‌سه‌رووبه‌ندی گفتوگۆکانیشدا، شاندی میوان داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی فیدراسیۆنی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی ئیتاڵییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و بازرگانانی کوردستان کرد، تاکو به‌شداری له‌کۆنفڕانسێکی گه‌وره‌ی ئابووری وڵاته‌که‌یان بکه‌ن، که بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا له‌شاری میلانۆ ساز بکرێت. له‌کۆتایشدا، به‌ڕێز خه‌یات دیاری رێزلێنانی ژووری به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.