رێککه‌وتی 11/10/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز کێن ماکلین نوێنه‌ری ئاژانسی ئه‌مریکا بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی USAID له‌کوردستان و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کهبهردهوامبوونی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌نێوان هه‌ردوولادا کاریگه‌ری له‌سه‌رخستنی پڕۆژه‌کاندا ده‌بێت. هه‌روه‌ها وتی:"خواستی ئێمه پێشخستنی هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقه، بۆیه پێویسته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌وڵه‌کانی بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لانی عێراق به‌رده‌وام بێت تاکو ئاسایش بهرقهرارتر بێت و، ئه‌مه‌ش به‌دوای خۆیدا سه‌قامگیری باری ئابووری بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق دێنێت." هه‌روه‌ها وتی:"کوردستان خاوه‌ن زه‌وی به‌پیت و که‌شوهه‌وای له‌باره، ئه‌مه‌ش یارمه‌تده‌ره بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی و له‌کاتی ئیستاشدا کشتوکاڵکردن سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌ره پێویسته بۆ پێشخستنی کوردستان شان به‌شانی سێکته‌ره‌کانی نه‌وت و بازرگانی و پیشه‌سازی." روونیکرده‌وه و وتی:"جووتیاره‌کانی ئێمه ئاره‌زووی کارکردنیان زۆره به‌ڵام توانای مادی (مایه‌کی) یان که‌مه و پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه، بۆیه هیوادارین به‌هه‌وڵی ئێوه و خه‌ڵکی دیکه‌ی دڵسۆز بۆ کوردستان که‌رتی کشتوکاڵی هه‌رێم گه‌شه‌ی زیاتر بکات." له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێز خه‌یات باسی له‌سیسته‌می ئابووری له‌عێراق کرد و وتی:"ئێستا ئێمه له‌قۆناغێکی گوزهرداین به‌ره‌و سیسته‌مێکی ئابووری ئازاد، چونکه تاکو ئێستا به‌گشتی سیسته‌مه کۆنه‌که له‌عێراقدا ماوه و ده‌بێت گۆڕانکاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا بهێندرێت." له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، به‌ڕێز خه‌یات تیشکی خسته سه‌ر چوارچێوه‌ی کار و چالاکی و مێژووی دروستبوون و پێشخستنی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان، که پاش هه‌وڵی زۆر توانراوه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستای که تێیدان. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کێن ماکلین وێڕای ده‌ربڕێنی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی، ئاماژه‌ی به‌کار و پڕۆژه‌کانی ئاژانسی USAID له‌کوردستان دا و وتی:"ئێمه تاکو ئێستا زۆر پڕۆژه‌مان له‌عێراقدا ئه‌نجام داوه به‌شێکیان له‌هه‌رێمدا بهجێگهیندراون، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌ی (ئینما) که بواری کشتوکاڵی گرتۆته‌وه و له‌ڕێیه‌وه تهکهنۆلۆجیای نوێ و تۆ‌و و که‌ل و په‌ل و ئامێری کشتوکاڵیمان بۆ جوووتیار و باخه‌وانه‌کان دابین کردووه، جگه له‌مه له‌زۆر بواری دیکه‌دا کارمان کردووه." هه‌روه‌ها وتی:"بۆ خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌جووتیاران بڕیارمان داوه که به‌رنامه‌ی ئینما به‌رده‌وام بێت ئه‌ویش به‌هاوکاری و هاریکاری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی هه‌رێمی کوردستان." جێی ئاماژه‌یه، سه‌ردانه‌که‌ی شاندی له‌چواچێوه‌ی به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی و هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان ژوور و ئاژانسی USAID له‌کوردستان و ده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی جیهانییه له کوردستاندا و له‌بواره‌کانی ئابووریدا. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراو خسته روو.