رێککه‌وتی 6/11/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی سویسرا کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک سیاسه‌ته‌مه‌دار و دپلۆماتکار و خاوه‌نکار و پسپۆری ئابووری پێکهاتبوون. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، پاشان تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی به‌نکداری له‌عێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغانه‌ی که له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا پێیدا تێپه‌ڕی کردووه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات وتی:"پاش ساڵانێکی زۆر عێراق به‌رووی دونیای ده‌ره‌وه‌دا کراوه‌ته‌وه، ئێستاش ره‌وشی کوردستان له‌هه‌موو بارێکه‌وه سه‌قامگیره، به‌شێوه‌یه‌ک بۆته ده‌روازه‌یه‌ک و زۆربه‌ی هاووڵاتییانی گه‌شتیاری عێراقی له‌هه‌ولێره‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خه‌ڵکانی بیانی دێنه کوردستان و به‌و په‌ڕی ئارامییه‌وه ژیان ده‌گوزه‌رێنن." هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر کاروباره‌کانی به‌نکه ناوخۆیی و بیانییه‌کان له‌عێراقدا و وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌نکه ناوخۆییه‌کان به‌پێی سیسته‌مێکی نوێی به‌نکی ناوه‌ندی، ده‌بێت ئاستی سه‌رمایه‌کانیان زۆر به‌رز بکه‌نه‌وه، هاوکات به‌نکه بیانییه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ی کارکردن‌دا پڕۆژه‌کانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن، هیواشی خواست که وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی سویسرا به‌نک یان لقه به‌نکی خۆیان له‌کوردستاندا بکه‌نه‌وه، چونکه ده‌بنه یارمهتدهرێک بۆ ئه‌و کۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ی کهلهههرێمدا کار ده‌که‌ن." هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌یات به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان کوردستان و سویسرای به‌گرنگ زانی و وتی:"خوازیارین سویسرییه‌کان له‌کوردستان ده‌ستبه‌کارکردن بکه‌ن و له‌و باره‌شه‌وه هیچ کۆسپێک له‌به‌رده‌میاندا نییه، هه‌روه‌ها پێمان وایه که کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی راسته‌وخۆ له‌نێوان کوردستان و سویسرا له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی بازرگانی سویسرایی له‌هه‌ولێردا کاره بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر پێش ده‌خات." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پاوڵ ئه‌ندرێ رۆوخ که سیاسه‌ته‌مه‌دار و خاوه‌نکارێکی به‌ناوبانگه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپادا و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی (ڤالیاس - سویسرا کوردستان) و خاوه‌نی یه‌كێک له‌کۆنترین به‌نکه‌کانی جیهانه، وێڕای سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیاندا، وتی:"به‌راستی پێشکه‌وتنی کوردستان بۆ ئێمه شتێكی سه‌رنجراکێشه و رێزێکی زۆرمان بۆ ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه، بۆیه ئێستا گرنگه بۆ سویسرییه‌کان که‌بوونیان له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌بێت و، ئێمه خوازیارین که په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و ئابووری توندوتۆڵ له‌کوردستاندا دروست بکه‌ین و، ئامانجی سه‌ره‌کیمان زانینی پێدوایستییه‌کانی هه‌رێمه له‌نزیکه‌وه تاکو له‌ئاینده‌دا خزمه‌ت بکه‌ین، چونکه ئێره باشترین شوێنه بۆ کارکردن." راشیگه‌یاند و وتی:"ئێمه بڕیارمان داوه که گروپێکی بازرگانی له‌کوردستاندا دروست بکه‌ین، لێره‌شه‌وه داوه‌تێکی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ژووره‌که‌تان ده‌که‌ین تاکو له‌ئاینده‌دا شاندێک رێکبخه‌ن و سه‌ردانی وڵاته‌که‌مان بکه‌ن." له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاری و کارئاسانی بۆ هه‌ر شاندێکی سویسرایی ده‌ربڕی که سه‌ردانی کوردستان بکات، هاوکات دیاری رێزلێنانی ژووری به‌خشییه ئه‌ندامانی شاندی میوان.