رێککه‌وتی 11/12/2012، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز عه‌مار ره‌فاعی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای (مه‌سادر)ی سوری و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا.
پاشان به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کوردستان وا ده‌خوازێت که ژماره‌یه‌کی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتان رووی تێبکه‌ن.
لای خۆیه‌وه عه‌مار ره‌فاعی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیان ده‌ربڕی و، هاته سه‌ر باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان، که له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کارده‌کات له‌بواری کاره‌بادا.
هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته روو، که ئه‌ویش دامه‌زراندنی لقی کۆمپانیاکه‌یانه له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا.
دواتر چه‌ند پرسیارێكی ده‌رباره‌ی رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمپانیا و چۆنێتی ده‌ستپێکردنی کارکردنیان له‌کوردستان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی و ئامۆژگاریی یاسایی و رێساییدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز خه‌یات وه‌ڵام درانه‌وه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.