رێککه‌وتی 20/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی به‌ر‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگه‌ی (ئاگێنفۆر)ی ئیتاڵی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا و وتی:"ئێمه خۆشحاڵین که له‌داهاتوودا کۆمپانیا ئیتاڵییه‌کان بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی باش روو له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه بکه‌ن، چونکه ئیتاڵییه‌کان خاوه‌ن توانا و شا‌ره‌زایی باشن و به‌رهه‌مه‌کانیشیان له‌جۆری زۆر باشن و خواستی زۆریان له‌سه‌ره."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردان و پێشوازیلێکردنه ده‌ربڕی و تیشکی خسته‌سه‌ر کاروباره‌کانی ده‌زگه‌که‌یان، که دامه‌زراوه‌یه‌کی نیمچه حکومییه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵاته‌که‌ی کار بۆ پێشخستنی بازرگانی ده‌ره‌کی ئیتاڵیا ده‌کات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌ر روو، که ئه‌ویش کارکردنه له‌پێناو دروستکردنی په‌یوه‌ندی و رێکخستنی هه‌ماهه‌نگیکردن له‌نێوان کۆمپانیا ئیتاڵی و کوردستانییه‌کان، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر پێشوازی و پشتوانیکردنی خواست و نیازی ده‌زگه‌ی ناوبراو کرده‌وه.