ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

نوێنه‌ری ده‌زگه‌ی (ئاگێنفۆر)ی ئیتاڵی سه‌ردانی ژوور ده‌کات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 21 کانونی دووەم 2013 06:26

رێککه‌وتی 20/1/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی به‌ر‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگه‌ی (ئاگێنفۆر)ی ئیتاڵی کرد.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا و وتی:"ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ له‌داهاتوودا کۆمپانیا ئیتاڵییه‌کان بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی باش روو له‌م هه‌‌رێمه‌ی ئێمه‌ بکه‌ن، چونکه‌ ئیتاڵییه‌کان خاوه‌ن توانا و شا‌ره‌زایی باشن و به‌رهه‌مه‌کانیشیان له‌جۆری زۆر باشن و خواستی زۆریان له‌سه‌ره‌‌."

 

لای خۆیه‌وه‌‌، به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی خۆشحاڵی خۆی به‌م سه‌ردان و پێشوازیلێکردنه‌ ده‌ربڕی و تیشکی خسته‌سه‌ر ‌کاروباره‌کانی ده‌زگه‌که‌یان، که‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی نیمچه‌ حکومییه‌ و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵاته‌که‌ی کار بۆ پێشخستنی بازرگانی ده‌ره‌کی ئیتاڵیا ده‌کات.

 

هه‌روه‌ها به‌ڕێز جێوردانۆ سه‌نسی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌ر روو، که‌ ئه‌ویش کارکردنه‌ له‌پێناو دروستکردنی په‌یوه‌ندی و رێکخستنی هه‌ماهه‌نگیکردن له‌نێوان کۆمپانیا ئیتاڵی و کوردستانییه‌کان، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا. 

 

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور دووپاتی له‌سه‌ر پێشوازی و پشتوانیکردنی خواست و نیازی ده‌زگه‌ی ناوبراو کرده‌وه.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1197 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌