رێککه‌وتی 18/2/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز خه‌سره‌و که‌سائییان سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و کان و کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌سفه‌هان و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که تێدا به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو ژووری بازرگانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کورستاندا.
پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌ر سه‌ر ئه‌و سه‌ردانانه‌یان که له‌ماوه‌کانی رابردوودا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامیان داوه و، هه‌روه‌ها وتیشی:"هاتن و چوونی شانده‌کانی هه‌ردوولامان بۆ لای یه‌کتر بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، چونکه له‌نزیکه‌وه بازرگانان به‌یه‌کتری ئاشنا ده‌بن و به‌دوایدا چالاکییه ئابوورییه‌کان ده‌چنه قۆناغێکی په‌ره‌سه‌ندووتر."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات باسی کاروباره‌کانی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد، هه‌روه‌ها ره‌وشی ئێستای ئابووری هه‌رێم ته‌وه‌ر‌ێکی دیکه‌ی قسه‌کانی به‌ڕێزیان بوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان هیواشی خواست که‌له ئاینده‌دا کۆبوونه‌وه‌ی فراوان بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ژووره‌وه رێک بخرێت.
پاشان به‌ڕێز خه‌سره‌و که‌سائییان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگو‌زاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌رمی پێشوازیکردنیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌رێی ئه‌م سه‌ردانه‌یان خوازیارن بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان دابنێن.
ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای خستنه‌رووی چه‌ند پرسێکی گرنگی ئابووری باسیان له‌ڤیستیڤاڵی ئابووری ئه‌سفه‌هان کرد، که بڕیاره سبه‌ینێ به‌به‌شداری نزیکه‌ی 100 بازرگان و سه‌رمایه‌گوزار و زیاتر له 50 کۆمپانیای جۆراجۆری ئێرانی له‌شاری سلێمانی سازبکرێت.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژووری له‌پێناو سه‌رخستنی ڤیستیڤاڵه‌که‌ی سلێمانی و هاریکاریکردنی شانده ئه‌سفه‌هانییه‌که ده‌ربڕی.