رێککه‌وتی 10/2/2013، له‌میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی که‌له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی ژووری بازرگانی عه‌ممان ئه‌نجامی دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌شداری له‌ڤیستیڤاڵی یادی نهوهدساڵهی دامه‌زراندنی ژووری بازرگانی عه‌مماندا کرد، هاوکات چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌بووری ئه‌و وڵاته‌دا سازکرد.
لهڤیستیڤاڵهکهدا، ژماره‌یه‌ک وتار خوێندرانه‌وه له‌وانیش وتاری به‌ڕێزان شا عبدوڵلای دووه‌م پادشای ئوردن و، ئه‌لعه‌ین ریاز ئهلسهیفی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئوردن و، حه‌مدی ئهلتهباع سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکارانی ئوردن و، حاته‌م حه‌لوانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئوردن و، عه‌بدوڵا موبتی نوێنه‌ری یه‌کێتی گشتی بۆ ژووررهکانی بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
پاشان فیلمێکی دیکیۆمێنتاری له‌باره‌ی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی ژووری بازرگانی عه‌ممان له‌ماوه‌ی نه‌وه‌د ساڵی رابردوودا، پێشکه‌ش کرا.
هه‌مان رۆژ و له‌پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڤیستڤاڵه‌که، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌شداری له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراواندا کرد، که‌له‌نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردن و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئوردن و شانده‌کانی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی و دامه‌زراوه ئابوورییه‌کانی وڵاتانی میوان لهڤیستیڤاڵهکهدا به‌ڕێوه‌چوو، تێدا به‌گشتی باس له‌ره‌وشی ئێستای ئابووری له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی کرا که له‌پاش راپه‌رین و شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌که هاتۆته ئاراوه.
هه‌ر له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئوردن پێشکه‌ش به‌به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که کرا، له‌وانیش به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر.
رۆژی دواتر، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌عه‌ممانی پایته‌خت و له‌دیوانی وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاته‌م حه‌لوانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئوردن پێشوازی کرا، له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوانیاندا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی ئوردن به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا کرا.
هه‌مان رۆژ به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز باسم سالم سه‌رۆکی به‌نکی کاپیتالی ئوردنی پێشوازی کرا، له‌میانه‌ی دیدارێکی نێوانیاندا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستپێکردن و فراوانکردنی کاری هاوبه‌ش له‌نێوان به‌نکه‌کانی هه‌رێم و ئوردن کرایه‌وه.
له‌په‌راوێزی ڤیستیڤاڵهکهشدا که له‌کۆشکی رۆشنبیری له‌شاری حسێن بۆ لاوان رێکخرا، شای ئوردن شا عبهدوڵلای دووه‌م خه‌ڵاتی پێشکه‌ش به‌ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانی پێشووی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی عه‌ممان کرد.
جێی ئاماژه‌یه، ژووری بازرگانی عه‌ممان وه‌ک یه‌که‌مین دامه‌زراوه‌ی ئابووری ئوردن له‌ساڵی 1923 دامه‌زراوه و 44 هه‌زار کۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی ئابووری له‌هه‌موو بواره‌کاندا له‌خۆده‌گرێت، که سه‌رمایه‌که‌یان به 45 ملیار دیناری ئوردونی ده‌خه‌مڵێنرێت.