رێککه‌وتی 12/3/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی بازرگانی یۆنانی کرد، که له‌ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و وڵاته پێکهاتبوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌تێدا بهڕێزسهربهست زاخۆیی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ئه‌سینا ئاماده‌بوو، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، وتی:"هیوادارین له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌تاندا بۆ هه‌ولێر، ئاگاداری ره‌وشی ئابووری هه‌رێم بن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، که له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا گه‌شه‌ی به‌رچاوی کردووه، ئه‌مه‌ش تاکو ببێته هانده‌رێک بۆ رووتێکردنی ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیا یۆنانییه‌کان بۆ کوردستان."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و یۆنان کرده‌وه و، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاریکاریکردنی شاندی میوان خسته روو.
دواتر ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ژوور، ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت خسته روو، که‌ئه‌ویش ئاماده‌کاریکردنی کۆمپانیاکانیانه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له‌و پێشانگه بازرگانییه جۆراجۆرانه‌ی که بڕیاره له‌ماوه‌کانی داهاتوودا له‌ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستاندا سازبکرێن، هه‌روها کردنه‌وه‌ی لقه‌کانیان له‌کوردستاندا و، پاشانیش ده‌ستپێکردنیان به‌کاری بازرگانی و به‌شداریکردنیان له‌کاری وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمدا.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی ژووریان کرد، ، له‌بواره‌کانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی و گه‌شتیاری و به‌رهه‌مهێنانی بۆڕی نه‌وت و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و، چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا شاره‌زان.