رێککه‌وتی 2/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی هه‌ردوو کۆمپانیای ئهنکافرێد میدیک و پێرکنسی تورکی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و وتی:"ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا زۆر به‌رچاوه و گه‌شه‌سه‌ندووه، که‌تێدا ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیری ئابووری هه‌رێم رۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینێت."
هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان وتی:"ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌ک ژووری بازرگانی ئاماده‌ین به‌شێک بین له‌هاوکاری و یارمه‌تیدانی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌کان و له‌وانیش کۆمپانیا تورکییه‌کان."
لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان مسته‌فا کووچووکالی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمپانیای ئهنکافرێد میدیک و میقداد عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی کۆمپانیای پێرکنس سوپاسگوزاری خۆیان و ئه‌ندامانی شانده‌که‌یان راگه‌یاند و باسیان له‌کار و چالاکییه‌کانی کۆمپانیاکانیان کرد، که له‌بواره‌کانی پزیشکی و سووته‌مه‌نی و که‌لوپه‌له‌کانی یه‌ده‌گی بواری سووته‌مه‌نیدا کار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌ولێر خسته روو، که‌ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونیانه له‌ره‌وشی ئاوه‌دانی و چالاکی بازرگانی له‌کوردستاندا، تاکو بتوانن پڕۆژه‌کانی خۆیان له‌هه‌رێمدا ده‌ست پێبکه‌ن.