رێککه‌وتی8/4/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له‌کادیرانی ژوور، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (لیژنه‌ی نیشتیمانی) وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کاراکردنی میکانیزمی به‌ئه‌ندام بوونی عێراق له‌رێکخراوی بازرگانی جیهانی، له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای سیمنیاره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ردی به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی هه‌ردوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی نیشتیمانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق کرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زیاتر گوڕوتین بداته بواره‌که، ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵێک سه‌رنج و تێبینی به‌شداربووانی کۆڕه‌که، چونکه له‌کۆتاییدا بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌یه.
پاشان د. عه‌لی عه‌بدولره‌زاق ئهلکحلی و محه‌مه‌د ره‌شید جبوری پسپۆرانی راسپێردراو بۆ بواره‌که له‌فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری ده‌ره‌کی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌دوو قۆڵی، وێڕای ئاڕاسته‌کردنی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ژووری بازرگانی، به‌وردی ئه‌و رێوشوێنانه‌یان خسته‌به‌رباس که ده‌کرێت وه‌ک قۆناغ به‌ندییه‌ک بگیرێنه به‌ر بۆ سه‌رکه‌وتنی عێراق له‌پڕۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبوونی له‌رێکخراوی بازرگانی جیهانی، که ده‌بێته هۆی سوودگه‌یاندن بهوڵات و بازرگانان به‌تایبه‌تی که‌رتی تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها تیشکیان خسته سه‌ر قۆناخه‌کانی پێکهێنانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی و چۆنێتی به‌ئه‌ندامبوونی وڵاتان و ژماره‌یان له‌و رێکخراوه‌دا، که له‌پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م دامه‌زراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزان ئهلکحلی و جبوری باسیان له‌دروستکردنی (لیژنه‌ی نیشتیمانی عێراق) کرد، که به‌به‌شداری 35 ئه‌ندام به‌نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پێکهێنراوه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و به‌رپرسانی بواری ئابووری له‌هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌تی عێراقدا، بۆ خێراترکردنی هه‌نگاوه‌کانی بهئهندابوونی عێراق له‌و رێکخراوه‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، رێکخراوی بازرگانی جیهانی ده‌زگه‌یه‌که به‌پێی بنه‌ما یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌ئاستی باڵادا کاری بازرگانی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام رێکده‌خات، هه‌روه‌ها مینبه‌رێکه بۆ ئازادکردنی کاروباره‌کانی بازرگانی له‌کۆت و به‌نده‌کان و کێشه بازرگانییه‌کانی نێوان وڵاتان یه‌کلایی ده‌کاته‌وه، تاکو ئێستاش 157 وڵات له‌م ده‌زگه جیهانیییهدا ئه‌ندامن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، عێراق له‌یه‌که‌م کۆنفڕانس و کۆنگره‌ی رێکخراوی بازرگانیدا به‌شداری کردووه، به‌ڵام دواتر کشاوه‌ته‌وه، له‌پاش ساڵی 2004یش هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌ئه‌ندامبوونی عێراق له‌و رێکخراوه‌دا و له‌لایه‌ن پسۆڕان و به‌رپرسانی شاره‌زای عێراقی به‌گه‌ڕخراوه‌ته‌وه.