رێککه‌وتی 19/8/2013 له‌باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکاران و پیشه‌وه‌رانی سه‌ربه‌خۆی تورکی (مۆسیاد) واژۆ کرا.
مه‌راسیمه‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ئه‌یوب ئیقبال جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌نکاران و پیشه‌وه‌رانی سه‌ربه‌خۆی تورکیا (مۆسیاد) و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو به‌ڕێوه‌چوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌که و، هیواداریشین به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کارێکی دیکه‌ی گرنگ زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت، له‌وانیش هه‌ڵگرتنی فیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانی کوردستان.
هه‌روه‌ها وتی:"ژووری بازرگانی هه‌ولێر ئاماده‌یه هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی مۆرسیاد بکات و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵیدا پێش بخات، هه‌ر وه‌ک چۆن په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ژووره بازرگانی و ده‌زگه ئابوورییه‌کانی تورکیادا پێشخستووه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز ئه‌یوب ئیقبال جێگری سه‌رۆکی (مۆسیاد)، وێڕای پێشکه‌شکردنی کورته‌باسێک له‌سه‌ر مێژووی کۆمه‌ڵه‌که‌یان، وتی:"له‌پاش واژۆکردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی هه‌ولێر، کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لقه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بخه‌ینه خزمه‌ت بازرگانانی کوردستان.
هه‌روه‌ها بانگهێشتی ژووری بازرگانی کرد، تاکو به‌شداری پێشانگه‌ی فراوانی کۆمه‌ڵه‌که‌یان بکات، که بڕیاره له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2014دا له‌تورکیا ببه‌سترێت.
جێی ئاماژه‌یه، یاداشتنامه بازرگانییه‌که‌ی نێوان ژوور و کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، چه‌ند خاڵێکی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌وانیش گه‌شه‌سه‌ندن و هاندانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان، پشکداری و به‌شداری لهپێشانگه و کۆنگره و مه‌راسیمه‌کان، چالاکی راگه‌یاندن و چه‌ند بوارێکی دیکه.