ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی له‌رێگه‌ی به‌شی (سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی کار) خولێکی راهێنانی ده‌رباره‌ی (ژمێریاری و وردبینی) کرده‌وه.
خوله‌که له 25/8/2013 ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوه‌ی (5) رۆژ به‌رده‌وام بوو. 24 که‌س له‌کارمه‌ندانی که‌رتی تایبه‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگه حکومییه‌کان به‌شدارییان له خوله‌که تێدا کرد .
راهێنه‌رانی خوله‌که بریتی بوون له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی زانکۆ و شاره‌زایانی بواری ژمێریاری.
لە كۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەش كرا.
جێی ئاماژه‌یه، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای کارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ له‌که‌رتی تایبه‌ت ده‌ست به کاربن، به‌به‌رده‌وامی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان خولی جۆراجۆر ده‌کاته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا، له‌گه‌ڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش چه‌ندین خولی راهێنانی جۆراجۆری بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته کردۆته‌وه.