رێككه‌وتی 8/9/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و، سه‌رۆک و هه‌ردوو جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق، دانيشتنى ژماره 37/12ی کۆبوونه‌وه‌ی خوولى ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق به به شدارى سه‌رۆکى یه‌کێتی وسه‌رجه‌م سه‌رۆک ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و، میدیاى كوردستانى و ئيَراقى له له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژووری بازرگانی هه‌ولێر سازکرا.
جێی ئاماژه پێكردنه ، کۆبوونه‌وه‌ی خووليی ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق هه‌ر جاره‌و له‌شارێکی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌جێت ،له ده ستپێكدا به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات جێگری سه‌رۆکى یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق ، به‌ناوی ژوورى بازرگانی هه‌ولێر به‌خێرهێنانێکی گه‌رمی به‌شداربووان و میوانانی کرد.
پاشان له‌وته‌یه‌کیدا، به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، وتی:"جێی شانازییه که ژووره‌کانی بازرگانی عێراق هه‌ولێریان بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مجاره‌یان هه‌ڵبژاردووه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئاماژه‌ی به‌گرنگی رۆڵی ژووره‌کانی بازرگانی کرد له بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات‌دا و له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی دیموکراسیدا، به‌وه‌ی ده‌کرێت له‌رێیانه‌وه سه‌رمایه‌گوزاران هه‌لی کار بڕه‌خسێنن و سوودیش له‌ئه‌زموونی کوردستان ببینن که به‌سه‌دان هه‌زار هه‌لی کاری له‌که‌رتی تایبه‌ت ره‌خساندووه و به‌وه‌ش بۆته ناوه‌ندێکی گرنگ بۆ چالاکییه بازرگانییه‌کان.
به‌ڕێز نه‌وزاد هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوودا وه‌زیرانی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه، چونکه هه‌ولێر بۆته پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014.
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ژووره‌کانی بازرگانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک رۆڵی گرنگیان له‌پێشکه‌وتنی کوردستاندا بینیوه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، حکومه‌تی هه‌رێمیش هانده‌ریان بووه، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و حکومه‌ته ئاماده‌یه ئاسانکاری بۆ هه‌موو ژووره‌کانی بازرگانی عێراق بکات بۆ سه‌رخستنی کاره‌کانیان.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جه‌عفه‌ر حه‌مدانی سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کانی عێراق له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای ئاڕاسته‌کردنی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونی له‌کۆبوونه‌وه‌کدا ، هه‌روه‌ها سوپاسگوزاریکردنی ژووری بازرگانی هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنی هه‌موو کارئاسانییه‌ک له‌پێناو رێکخستن و سه‌رخستنی کۆبوونه‌وه‌که، هاته سه‌ر باسی رۆڵی بازرگانانی عێراق له‌بنیاتنانه‌وی عێراقی نوێ‌دا.
هه‌روه‌ها وتیشێ:"ئه‌مڕۆ هاندان و پاڵپشتییه‌کی باشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بینین بۆ ژووره بازرگانییه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ، ده‌کرێت ئیداره‌ی پارێزگاکان یارمه‌تده‌رێکی باشی ژووره‌کانی بازرگانی عێراق بن له‌پارێزگاکانیاندا."
هه‌روه‌ها وتیشی که ئێستا سه‌رکه‌وتنێکی باش له کارچالاکییه‌کانی ژووره بازرگانیییه‌کانی عێراقدا ده‌بینین، هه‌ڵبه‌ت له‌م پێناوه‌دا ژووره‌کان پێویستیان به‌پاڵپشتییه‌کی باشتری حکومه‌تی به‌غدا هه‌یه، هیواشی خواست که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان که‌رتی تایبه‌تی عێراق و که‌رتی تایبه‌تی نێدوه‌وڵه‌تی به‌ره‌و پێشتر بچێت ، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی به‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر وه‌ک پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 ده‌ربڕی.
له‌پاش پێشکه‌شکردنی وتاره‌کانیش خه‌ڵاتی رێزلێنانی یه‌کێتییه‌که پێشکه‌ش به پارێزگاری هه‌ولێر کرا.
پاشان، به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر حه‌مدانی و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆک و جێگرانی یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی عێراق له‌لێدوانیاندا بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئاشکرایان کرد، که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی په‌یوه‌ست به‌کاری ژووره‌کان تاوتوێ ده‌کرێن، له‌وانیش به‌تایبه‌ت سه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتییه‌که‌یان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و هاوبه‌شی کاری ئابووری له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جیهانییه‌کان و که‌رته جۆراجۆره‌کان و به‌شداریکردنیان له‌دیداره ئابوورییه‌کاندا که‌بڕیاره له‌ماوه‌کانی داهاتوودا له‌عێراق گرێ‌بدرێن ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا یاسای نوێ خانه‌نشینی بۆ کارمه‌ندانی که‌رتی تایبه‌ت و پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه و، به‌شداریپێکردنی یه‌کێتییه‌که له‌بڕیاره ئابوورییه‌کانی عێراقدا باسیان لێوه ده‌کرێت.
دواتر، سه‌رۆک و هه‌ردوو جێگری یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی عێراق و سه‌رۆکی ژووره بازرگانییه‌کان به‌شێوه‌ی داخراو ، ده‌ستیان به‌کۆبوونه‌وه کرد و، بۆماوه‌ی چه‌ند کاتژمێریك به‌رده‌وام بوو.