رێککه‌وتی 19/9/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز چارلز فیگاڵۆ به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی عه‌ره‌بی له‌ئوسترالیا و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا هه‌رێمی کوردستان جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌پاش رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و، به‌تایبه‌تی له‌پاش دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌م هه‌رێمه‌دا.
هه‌روه‌ها وتی:"ئه‌م ره‌وشه پێشکه‌وتووه وایکردووه که کوردستان به‌شێكی جیاواز بێت له‌عێراق و، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌وتییه‌کانیان روویان له‌هه‌رێمی کوردستان کردووه، بۆیه ئێستاش هیوادارین که ئێوه ئه‌م زانیارییانه بۆ وڵاته‌که‌تان بگوازنه‌وه، تاکو بازرگانان ئوسترالیا بێنه هه‌رێـم و، ئه‌ڵبه‌ت گرنگتریش ئه‌وه‌یه که کونسوڵخانه‌ی ئوسترالیا له‌هه‌ولێر بکرێته‌وه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز چارلز فیگاڵۆ وێرای سوپاسکرنی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی که لێیان نراوه، وتی:"ئێمه پێش وه‌خته ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان بووین له‌رێی باڵیۆزی وڵاته‌که‌مان له‌به‌غدا، ئێستاش هاتووین که باشتر ئاگاداری پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه بین، تاکو بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له‌گه‌ڵ ده‌زگه ئابوورییه‌کانی ئێره بنیات بنێین."
هه‌روه‌ها وتی:"له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ماندا راپۆرتێک بۆ ژووره‌که‌مان ئاماده ده‌که‌ین، تاکو بڕیار له‌سه‌ر هاتنی شاندێکی فراوانی بازرگانی وڵاته‌که‌مان بۆ ئێره بدات، که پێده‌چێت له‌به‌هاری ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت."
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، شاندی میوان دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور کرد.