رێککه‌وتی23/9/2013، به‌به‌شداری به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، نۆیه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی فراوان کرایه‌وه.
لهپێشانگهکهدا زیاتر له 550 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له 21 وڵاتی جیهان به‌شدارن و به‌رهه‌مه‌کانیان له‌بواری پیشه‌سازی و که‌لوپه‌له‌کانی نێوماڵ و نووسینگه و ئامێره‌کانی کشتوکاڵ و ته‌کنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندییه‌کان و ئۆتۆمبێل چه‌ند بوارێکی دیکه له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که له پێشانگه‌که‌ی ئه‌مساڵدا به‌شدارن بریتین له (ئه‌ڵمانیا ، ئوردن ، ئیماراتی عه‌ره‌بی ، ئێران ، پاكستان ، به‌رازیل ، پرتوگاڵ ، توركیا ، روسیا ، چین ، سوریا ، كۆریایی باشوور ، لوبنان ، میسر، سعودیه ، نه‌مسا ، هیندستان و یۆنان و چه‌ند وڵاتێكی دیکه‌ش).