رێککه‌وتی 30/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز پیریا خهمپۆن باڵیۆزی تایله‌ند له‌ئوردن و بۆ عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و تایله‌ند، له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانی و دیپلوماتییه‌کانی هه‌ردوولا ده‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌رووی بوونی نه‌وت و زه‌وی کشتوکاڵی و سروشتی گونجاو بۆ گه‌شتیاری و داهاتێکی زۆری ساڵانه و، هه‌روه‌ها وتی:"پێمان خۆشه کۆمپانیاکانی تایله‌ند له‌کورستاندا لقی خۆیان بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وانیش وه‌ک کۆمپانیاکانی دیکه‌ی جیهان مافی کارکردنیان له‌هه‌رێمدا هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت هه‌نگاوی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه که به‌شداری لهپێشانگه بازرگانییه جۆراجۆره‌کانی کوردستان بکه‌ن که ناوه ناوه ده‌کرێنه‌وه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز باڵیۆز پیریا خهمپۆن، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، که بۆ جاری یه‌که‌م سه‌ردانی ژووری بازرگانی کردووه و هیوای خواست که له‌مه‌ودوا ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان تایله‌ند و کوردستان له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه گه‌شه بکات.
راشیگه‌یاند، که ئه‌وان خوازیارن له‌کوردستاندا بازاڕ بۆ کۆمپانیا تایله‌ندییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێت و راشیگه‌یاند که له‌ئێستاوه ئاماده‌سازی ده‌که‌ن تاکو له‌کۆتایی ئه‌مساڵدا بتوانن شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی وڵاته‌که‌یان بێننه کوردستان، خوازیاریش بوو که له‌ئێستاوه کوردستانیش خۆی ئاماده بکات تاکو شاندێکی هاوشێوه دوای سه‌ردانی تایله‌ندییه‌کان بۆ هه‌ولێر بنێرێته بانکۆک.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ته‌واوی ژووری بۆ سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی هه‌ر هه‌وڵێکی بازرگانی داهاتووی تایله‌ندی له‌کوردستاندا خسته‌روو.