رێکه‌وتی 28/10/2013، له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، عه‌بدولره‌زاق فتناسی به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری تونس له‌به‌غدا و، عیماد حه‌فیز به‌رپرسی پاشکۆی بازرگانی ئه‌و وڵاته له‌عه‌ممان، بابه‌تی هاتنی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی تونسیان بۆ هه‌رێم و کردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌کی بازرگانی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر تاوتوێ کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی ناوبراوی کرد، هه‌روه‌ها هاته سه‌ر باسی ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و، وتی:"ئێستا هه‌ولێر ده‌رگا‌یه‌که به‌رووی هه‌موو عێراقدا."
پاشان به‌ڕێز عه‌بدولره‌زاق فتناسی وێرای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن ژووره‌وه، رۆڵ و پێگه‌ی ئابووری هه‌ولێری به‌رز نرخاند له‌ئاست ناوچه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژوور خسته‌روو، که ئه‌ویش ئاماده‌سازی لایه‌نی تونسییه بۆ مه‌به‌ستی پێکهێنانی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی تونس بۆ کوردستان له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا، که له‌نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رپرسانی حکومی ئه‌و وڵاته پێک دێت.
روونیشیکرده‌وه، که ئه‌و شانده له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان‌دا بۆ کوردستان پێشانگه‌یه‌کی بازرگانی تونسی له‌هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه و چه‌ندین دیداری گرنگی بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و ده‌زگه ئابوورییه‌کانی کوردساتندا ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاشکراشی کرد، که هێڵی ئاسمانی تونسی تاوتوێی بابه‌تی کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی له‌نێوان تونس و کوردستان ده‌کات.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور پێشنیازی کرد که نوێنه‌رانی ژووره بازرگانییه‌کانی تونس یاوه‌ری شانده بازرگانییه‌که بن، هاوکات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشوازیکردنی شاندی تونس بۆ کوردستان و سه‌رخستنی کار و به‌رنامه‌کانیان ده‌ربڕی.