رێکه‌وتی 28/10/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێز مایک تانگ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌نته‌ری بازرگانی تایوان له‌کوێت رایگه‌یاند، که له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوودا شاندێکی بازرگانی تایوان دێته کوردستان.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گرنگه شاندێکی بازرگانی تایوان سه‌ردانی کوردستان بکات، تاکو بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا دابنێت، به‌دوایدا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته بێنه کوردستان و لقی خۆیان بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی:"خۆتان ئێستا له‌نزیکه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ئابووری کوردستانن، که‌له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕدا گه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیه داواکارین ئه‌م زانیارییانه که وه‌ریده‌گرن له‌سه‌ر کوردستان بۆ هاوه‌ڵه‌کانتان له‌تایوان باس بکه‌ن، تاکو په‌له بکه‌ن و روو له‌کوردستان بکه‌ن."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مایک تانگ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌دووباره هاتنه‌وه‌ی بۆ ژوور و ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه‌شی خسته‌روو که ئه‌ویش ئاماده‌سازییکردنیانه بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی تایوانی له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوودا بۆ کوردستان.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشوازیلێکردن و هاریکاریکرنی هه‌ر شاندێکی تایوانی که له‌داهاتوودا بێته کوردستان ده‌ربڕی، لای خۆیه‌وه به‌ڕێز مایک تانگ دیاری رێزلێنانی پێشکه‌ش به‌به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور کرد.