رۆژی 21\11\2013 شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئيران بە سەرۆكایەتی محسن باوەفا و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد لە لایەن ماجد جلال ئەندامی ئه نجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا ئەندامی ژوور بە ناوی ژووری بازرگانی هەولێر و هەرێم وە بە ناوی سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد.
پاشان تیشكی خستە سەر پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كە رۆژ بە رۆژ پتەوتر دەبێت لە هەموو بوارێك بەتایبەتی بازرگانی كە هەماهەنگیەكی باش هەیە لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی شارەكانی ئێران وەكو (تاران، ئەسفەهان، تبریز، ورمێ، كرماشان و ...هتد) هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە لەو رۆژەی كە قونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كراوەتەوە پەیوەندیەكانی هەردوولا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بۆ شاندەكە روونی كردەوە كە ئارامی و ئاسایشی هەرێم هاندەرێك بووە بۆ ئەوەی زیاتر لە 1000 كۆمپانیای بیانی و نزیكەی 400 كۆمپانیای ئێرانی بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بكەن.
پاشان یاسا و رێساكانی حكومەتی هەرێم بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە هەرێم روونكردەوە و پاڵپشتی ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو ئاسانكارییەك.
ئنجا سەرۆكی وەفدی میوان زۆر سوپاسی ئەندامانی ژووری كرد بۆ ئەو ئەركەی كە كێشاویانە و بۆ هەموو ئەو ئاسانكارییانەی كە بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان و ساز كردنی ئەو دیدارە كردوویانە.
دواتر چەندین پرسیار كە لە لایەن بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی شاندەكەخستە روو ، سەرجەم پرسیارەكان وەڵامیان درایەوە.