تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبەسەرپەرشتی ژوور بەرنامە بۆ بەستنی كۆنفڕانسی دەوری پەرەپێدانی ئابووری هەولێر دانرا

بەسەرپەرشتی ژوور بەرنامە بۆ بەستنی كۆنفڕانسی دەوری پەرەپێدانی ئابووری هەولێر دانرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 15 کانونی یەکەم 2013 08:39
رۆژی 12/12/2013 بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە سەرۆك و ئەندامانی بەرێوبردنی كۆمەڵە و رێكخراوە ئابووری و پیشەییەكانی بواری بزنس لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، كۆنفرانسێك بەڕێوەچوو، بە ئامانجی قسە كردن لە سەر بەهێز كردنی پەیوەندی لە نێوانیانداو هەماهەنگی بەردەوام و بەستنی كۆنفڕانسێكی دەوری بۆ تاو توێكردن و یەكخستنی گرفت و پیشنیارەكانیان و بۆ پێشخستنی ئابووری لە سنوری پارێزگای هەولێر لە راپۆرتێكدا بە مەبەستی بەرزكردنەوەی بۆ دەزگاكان و ناوەندی بریارە ئابووریەكان لە حكومەتدا . 
لە دەستپێكدا مەبەستی كۆنفرانسەكە لە گفتو گۆكردن لەسەر بەرنامەی كارو وردەكایەكانی پێكهاتەی كۆنفراسەكان لە داهاتوودا چركرایەوە ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك بە میكانیزمی كارو بەرنامەی كۆنفرانسەكان ئاشنا ببن و بەر لە بەستنی ئامادەكاری بۆ بكەن تا هەر دەزگایەك رۆل و ئەركی خۆی لە كۆنفرانسەكەدا بزانێت . 
دواتردارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەشكرد و باسی لە گرنگی و بایەخی ئەم كۆنفڕانسە كرد، كە دەبێتە دەرفەتێك بۆ لە یەكتر نزیك بوونەوەی دەزگا و كۆمەلەو رێكخراوەكانی  كەرتی تایبەت لە بوارە جیاجیاكاندا و دەتوانرێت لە رێگەی ئەم كۆنفڕانسەوە كێشەوگرفتەكان قسەو باسیان لەسەر بكرێت و یەك بخرێن لە هەمان كاتیشدا چارەسەرەكەی بۆ بدۆزرێتەوە و بەشێوەی راپۆرت بەرزی بكەینەوە بۆ حكومەت ، روونیشی كردەوە كە لە داهاتوودا كاری ئەو كۆنفڕانسە كە تایبەتە بە سنووری هەولێر بۆ ئاستی كوردستان فراوان دەكرێت لە پێناو ئەوەی ببێتە هۆكارێكی گرنك بۆ پێخستنی ئابووری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
لە پاشان ئامادە بوان بەستنی كۆنفرانسەكەیان بە گرنگ لە قەلەمدا و لە سەر ناوو وردەكاری و میكانیزمی كاری كۆنفرانس لە داهاتودا راو بۆ چوونی خۆیان گۆریەوە ، لە ئەنجامدا لەسەر ئەوە ڕیك كەوتن كە  لە ژێر ناوی " كۆنفڕانسی پەرەپێدانی ئابووری پارێزگای هەولێر " كارەكانی داهاتوو ئەنجام بدەن یەكەمین كۆنفڕانسیش لە 30/1/2014 دا ببەسترێ ، دواتریش بە شێوەیەكی دەوری هەر سێ مانگ جارێك كۆنفرانسێك ببەسترێ . 
لەو كۆنفرانسەدا ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی بزنس و ئابووری ئامادە بوون ، لە كۆنفرانسەكانی داهاتوودا هەموو دەزگایەكی تری پیشەیی و ئابووری كە لەو كۆنفرانسە دەستپێكیەدا ئامادە نەبوون  دەتوانن بەشداری بكەن .
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 937 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 15 کانونی یەکەم 2013 11:04

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑