تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجومەنی كارگێری ژوور لەگەل قونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی كارگێری ژوور لەگەل قونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كۆ دەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 23 کانونی یەکەم 2013 07:57
رۆژی 19/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژوور لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازیان لە جۆزێف پێنینگتۆن قونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە وتەیەكدا سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی كرن و هیوای خواست ئەم دانیشتن و چاوپێكەوتنە ببێتە سەرەتایەك بۆ بەهێز كردنی پەیوەندی لەگەڵا بازرگانان و خاوەنكارانی ئەمریكا بۆ ئەوەی زیاتر بە كوردستان و پێگەی ئابووری و دەرفەتەكانی كاركردن تیایدا ئاشنا ببن و وەبەرهێنانی تیادا بكەن ، ئاماژەی بە گرنگی قونسولخانەی ئەمریكا لە هەولێر كرد و پرسی پێدانی ڤیزای ئەمریكا بە هاوولاتیان لە هەولێر بە یەكێك لە كارەكانی قونسولخانەی لە قەلەمدا و داوای ئاسانكاری كردنیشی بۆ بازرگانان و خاوەن كارانی كوردستان كرد ، هەروەها باسی لە پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كرد و وتی پێمان باشە ژوور رۆل و پێگەی خۆی هەبێت لە كارا كردنی ئەو پەیوەندیانەدا .
لە لایەن خۆشیەوە قونسوڵی گشتی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆئەم پێشوازییە و ووتیشی لەماوەی داهاتوو هەوڵدەدەین بازرگانانی ئەمریكا ئاشنای هەرێمی كوردستان بكەین و لە هەوڵیشداین بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پرسی پێدانی  ڤیزا بە هاوڵاتیان و فراوانكردنی كارەكانمان لەو بوارەدا .
پاشان چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ئابووری و كاری بازرگانی لە لایەن ئامادەبووانەوە خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لە سەر كرا .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 967 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 24 کانونی یەکەم 2013 09:45

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑