ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور و یەكێتی ژنانی خاوەنكار پەیوەندیەكانیان بەهێزتر دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 29 کانونی یەکەم 2013 07:42
رۆژی 24/12/2013 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی ژنانی خاوەنكاری كوردستان كرد، كە پێكهاتبوون لە فەردا جەمیل پاشا سەرۆكی یەكێتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی.
شاندی میوان سەرسامی خۆیان دەربڕی بە كارو چالاكیەكانی ژوور و دەست خۆشی لێكردن، هیوایان خواست كە ئەوان وەكو یەكێتی ژنانی خاوەنكار بەشداربن لە كارو چالاكیەكانی ژوور، سەرۆكی یەكێتی ژنانی خاوەنكار مەبەستی سەردانەكەیانی لە چوارچێوەی بەهێزكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی كردن لەگەڵ یەكتریدا چڕكردەوە و هیواشی خواست كە ژوور پاڵپشتیان بكات لە دابینكردنی شوێن بۆ كۆبوونەوە و كارو چالاكیەكانیان .
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، روونیشی كردەوە كە ئەوان وەكو ژوور ئامادەن بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیكردنێك كە بەهۆیەوە بتوانین سوودی زیاتر بە ئابووری كوردستان بگەیەنین، ووتیشی لەمەودوا بۆ سەرجەم كۆڕ و كۆبوونەوە فراوانەكان باگهێشتتان دەكەین و ئێوەش دەتوانن چ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بارەگای ژوور یان لە سەنتەری رۆشنبیری ژوور دانیشتنەكانتان ببەستن.
دوتریش گفتوگۆ لەسەر ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆلێكی پەیوەندی و هەماهەنگی كردن لەگەل یەكتریدا ، وا چاوەروان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ناوەرۆكی ئەو پرۆتۆكۆلە ئامادەبكرێت بۆ ئیمزا كردنی .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 956 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 29 کانونی یەکەم 2013 08:38