ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى کۆمەڵەى (GITA)ى ئەڵمانى سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 28 تشرینی یەکەم 2009 00:00
شاندێکى کۆمەڵەى (GITA) کە کۆمەڵەیەکى هاوبەشى (عێراق-ئەڵمانى)یە بۆ بریکارێتى بازرگانى ، ڕۆژى دووشەممە25/10/2009 سەردانى ژووریان کرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى پێشوازیان لێکرا . میچ ئیلد ئێم هاندک بەڕێوبەرى کارگێڕى کۆمەڵەى (GITA) و نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى ئەڵمانى ئەو شاندەیان پێک هێنابوو . سەرەتا جێگرى سەرۆکى ژوور دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان خۆشحاڵى خۆی بەو سەردانە دەربڕى و باسى لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان ئەڵمانیا و خەڵکى کوردستان کرد و کاڵا و بەرهەمەکانى ئەڵمانیا بە جۆرى باش و پەسەند لە کوردستان لە قەڵەمدا و هیواى خواست کە ئەم سەردانە ببێتە دەستپێکێک بۆ بەشدارى پێ کردنى کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان . خاتو میچ ئیلد دواى ئەوەى باسى کۆمەڵەکەى کرد کە گرنگى بە دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى نێوان عێراق و ئەڵمانیا دەدات و کوردستان بە دەروازەیەکى گرنگ دەزانێت بۆ ئەم کارەیان و لەسەر ئەم بنەمایە بەرنامەى کارەکانى خۆیان داڕشتووە و ئەم سەردانەیان سەرەتایە بۆ دەستکردن بە کارەکانیان بۆیە داواى لە ژوور کرد کە هاوکارى و ئاسانکاریان بۆ بکات بۆ سەردانى کردنى چەند دام و دەزگایەکى حکومى وەک وەزارەتەکان و پارێزگا و سەردانى کردنى شوێن و ناوچە پیشەسازیەکان بۆ بینینى کارگە و کۆمپانیاکانى هەولێر ... سۆران ئەبوبەکر خۆشحاڵى خۆى لە بەرامبەر هەبوونى ڕێکخراوەکە دەربڕى و ئامادەیى خۆى بە جێبەجێ کردنى داواکاریەکانیان دەربڕى .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌