ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەمسال كۆڕبەندی ئابووری چیك لە هەولێر دەبەسترێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 ئایار 2014 09:25
بەهۆی ئەو بارە سەقامگیرییەی كە هەرێمی كوردستان هەیەتی و خاكە دەوڵەمەندەكەی و پەیڕەو كردنی سیاسەتێكی ئابووری سەركەوتوو بوەتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە ووڵاتان قونسوڵی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە و كۆمپانیاكانیان لە هەرێم كاربكەن و لقیان هەبێت و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن و كۆڕبەندی ئابووری تێیدا ببەستن.
یەكێك لەو ووڵاتانەی كە پەیوەندییەكی ئابووری بەهێزی لەگەڵ هەرێم هەیە (كۆماری چیك)ە كە ژمارەیەكی كۆمپانیای هەیە لە هەرێم خەریكی كاركردنن و وەبەرهێنانن بە تایبەتی لە بواری نەوت.
لە لێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ رۆژنامەی بازرگانیی سەردەم قونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەولێر رایگەیاند: كە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان كۆماری چیك و هەرێمی كوردستان لە بەرەو پێش چووندان، بە تایبەتی لە بواری نەوت.
راشیگەیاند: كە ئەوان بە نیازن لە ئایندەدا كۆڕبەندی ئابووری چیك – هەولێر لە شاری هەولێر بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان ببەستن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 847 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌