ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێَكی بازرگانی كۆمەڵەی پیشەسازی سیساتی توركیا سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 ئایار 2014 10:49
 
رۆژی 12ی ئایار شاندێكی بازرگانی كۆمەڵەی پیشەسازی سیساتی توركیا لە شاری ئەنقەرە كە پێكهاتبوون لە 12 بازرگان لە بواری پیشەسازی بە سەرۆكایەتی جەمال شاهین ئەندامی ئەو كۆمەڵەیە سەردانی ژووریان كردو لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان زۆر خۆشحاڵ بوون بەم سەردانە كە بۆ یەكەم جاربوو سەردانی هەرێم دەكەن و چاویان بە بازاڕ و ئەو جموجۆڵە ئابووری یە گەورەیە كەوت و بڕیاریان دا كە لە ماوەی داهاتوودا لقێكی خۆیان لە هەولێر بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و یاساو رێنماییەكانی دانانی كارگە و كردنەوەی لق و چۆنیەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بۆیانی روونكردەوە ئامادەیی خۆی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌