ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی شاری كاناكالی توركیا سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 29 ئایار 2014 09:22
رۆژی 28ی ئایار شاندێكی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا لە بوارەكانی كەل و پەلی خۆراك و ئاوەدانكردنەوەی شاری كاناكالی كە پێكهاتبوون لە 7 كەس بە سەرۆكایەتی عەبدوڵا دەنیز سەرۆكی كۆمەڵەی بازرگانانی ئاڵوگۆڕی كەل و پەلی شاری كاناكالی سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و روونیان كردەوە ئەوە یەكەم جارە سەردانی هەرێم دەكەن و ئامانجیشیان بۆ لە نزیك ئاگاداربوونە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و زانینی یاسا و رێساكانی چۆنیەتی دامەزراندنی كۆمپانیا و كردنەوەی لق بریاریشیاندا لە ماوەی داهاتوو بە كۆمەڵێك كۆمپانیای ترەوە سەردانی هەولێر بكەن و لقی كۆمپانیای خۆیان بكەنەوە، داوەتێكیشیان پێشكەشی ژوور كرد بۆ ئەوەی سەردانیان بكەنەوە.
لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و یاسا و رێساكانی چۆنیەتی دامەزراندن و كردنەوەی لقی كۆمپانیا و كارگەی بۆیان روون كردەوە و پاڵپشتی ژووریشی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك دەربڕی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌