تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی كۆمپانیاكانی سوید لە بواری ژینگە سەردانی ژووری كرد

شاندێكی كۆمپانیاكانی سوید لە بواری ژینگە سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 08:12
رۆژی 9ی حوزەیران شاندێكی كۆمپانیاكانی سوید كە تایبەتمەندبوون بە بواری ژینگە سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم سەردانەو هیوایان خواست كە بتوانن بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و وە داوایان كرد كە لێژنەیەك لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژوورە بازرگانیەكانی سوید پێكبهێنرێت بۆ پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور پاڵپشتی ژووری بۆ ئەم بیرۆكەیە دەربڕی و ررونیشی كردەوە كە ئەوان وەكو ژوور هەمیشە پاڵپشتی ئەو كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانە دەكەن كە دەیانەوێت بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
پاشان رۆژی 10ی حوزەیران بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وە بە ئامادەبوونی فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەی سیمیناری كۆمپانیا سویدییەكان بوون كە هەر یەكەو باسیان لە كارو پرۆژەی خۆیان دەكرد لە بواری ژینگە.
پاشان بیرو را ئاڵوگۆڕكرا لە نێوان كۆمپانیا سویدییەكان و كۆمپانیا كوردستانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 10:21

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑