ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەفیری هەنگاریا سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 08:13
رۆژی 11ی حوزەیران د. تیبۆر زاتماری سەفیری هەنگاریا سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە دوایین پێشهاتە ئابووریەكانی هەرێمی كوردستان كراو هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا كردەوە، سەفیری هەنگاریا رایگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا قونسوڵی خۆیان لە هەولێر دەكەنەوە.
سەرۆكی ژووریش سوپاسی كرد بۆ ئەم سەردانەو روونی كردەوە كە یەكێك لە فاكتەرە بەهێزەكان بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو لایەن كردنەوەی قونسوڵگەرییەو دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم هەنگاوە و ئامادەیی ژووریشی دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1144 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 09:05