ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیا بەشداربووەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 08:24
رۆژی 11ی حوزەیران دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازیان لە كۆمپانیا بەشداربووەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان كرد كە پێكهاتبوون لە 150 كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی موحسین باوەفا سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
شاندی میوان دەست خۆشی لە هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی ژوور كرد بۆ ئەو پاڵپشتیەی كە دەیكات بۆ كۆمپانیا ئێرانیەكان, وە لە هەمان كات دا باسی چەند گیر و گرفتێكیان كرد كە لە دەروازە تووشی دێن هیوایان خواست ئەوان وەكو ژوور لە گەل دەزگا پەیوەندیدارەكان چارەسەرێكی گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، وە لە هەمان كات دا چەند كۆمپانیایەك بەڵێنیان دا كە لە ماوەی داهاتوودا لقی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە وە سەرسامی خۆشیان دەربڕی بۆ ئەو پێشكەوتنەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لە گشت بوارەكاندا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور بەڵێنی پێدان كە گیروگرفتەكانیان بۆ حكومەت بەرز بكاتەوە بۆ چارەسەركردنیان وە پاڵپشتی ژووریشی بۆیان دەربڕی و دەست خۆشی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئێرانیەكان كرد كە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە ئاوەدان كردنەوە و كردنەوەی لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 08:26