ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

قونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 09:59
رۆژی 12ی حوزەیران بۆگوستاو ئۆچۆدێك قونسوڵی پۆڵەندا لە هەولێر سەردانی ژووری كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لێكرا.
قونسوڵی پۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئامانجی هاتنەكەی روونكردەوە كە بۆ ئاگاداربوونە لە كارو چالاكیەكانی ژوور و هەروەها ووتیشی كە ئێمە حەز دەكەین پەیوەندییەكانمان لە گشت بوارێكەوە لە گەڵ ئێوە بەهێز بكەین و داوەتێكیشی پێشكەش بە ژوور كرد بۆ ئەوەی سەردانی ژووری ئابووری نیشتمانی پۆڵەندا بكەن و هیواشی خواست كە بتوانن گرێبەستێك لە نێوان ئێوە و ژوورە بازرگانیەكانی پۆڵەندا واژوو بكرێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكرد و باسی كارو چالاكیەكانی ژووری كرد و روونیشی كردەوە كە لەم 10 ساڵەی دواییدا ئابووری كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە و رۆژ بە رۆژیش ئەمە لە زیادبووندایەو راشیگەیاند كە حكومەتی هەرێم بودجەیەكی باشی تەرخان كردووە بۆ پەرەپێدانی بواری ئابووری، وە ئاڵوگۆری بازرگانیمان كراوەیە بۆ هەموو وڵاتێكی جیهان.
ئامادەیی ژووریشی دەربڕی بۆ ئەم داوەتەو واژووكردنی گرێبەست و هیواشی خواست كە ئەوانیش بتوانن سەردانمان بكەن و بەشداربن لە پێشانگاو ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 12 حوزەیران 2014 10:17