تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجوومەنى ژوور ئامادەى کۆنفرانسێکى کونسوڵگەرى هۆڵەندا دەبێت

ئەنجوومەنى ژوور ئامادەى کۆنفرانسێکى کونسوڵگەرى هۆڵەندا دەبێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 08 تشرینی دووەم 2009 00:00
بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان د. فوئاد حسین سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم و کونسولگەرى هۆلەندا لە هوتێلى شیراتۆن لە هەولێر کۆنفرانسێکى دەربارەى دەست پێکردنى وەبەرهێنانى هۆلەندا لە کوردستان سازکرد. وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و وەزیرى کشتوکال و وەزیرى سەرچاوە ئاویەکان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و جێگرى بالیۆزى هۆلەندا و سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەکى زۆر لە نوێنەرانى رێکخراوەکانى پیشەیی بوارى کەرتى تایبەت و سەرمایەدار و وەبەرهێنى کوردستان ئامادەبوون، شان بە شانى کۆنفرانسەکە و باسى پەیوەندى نێوان هەرێم و هۆلەندا، شاندێکى بازرگانى هۆلەندى ئامادەکرابوون و لەگەل بازرگانانى کوردستان کۆبوونەوەى دوقۆلیان سازکرد بە مەبەستى بەستنى پەیوەندى و ناسینى یەکترى بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و کۆکردنەوەى زانیارى و شارەزایى دەربارەى ئەو بوارانەى دەتوانن لەگەل یەکتریدا کارى تیا بکەن، وە بە مەبەستى گرنگیدانى زیاتر بە شاندى میوان و دروستکردنى پردى پەیوەندى لەگەل بازرگانانى هەولێر رۆژى یەک شەممە لە لایەن ژوورەوە کۆبونەوەیەکى فراوان لە بارەگاى ژوور بۆ شاندى میوان سازکرا بە ئامادەبوونى بالیۆزى هۆڵەندا لە بەغدا و سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە بازرگانانى هەولێر کە لە سەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون بەرێوەچوو. سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان تەئکیدى لەسەر دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە کوردستان و گرنگى بەشدارى کردنى کۆمپانیا هۆلەندیەکان لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستاندا روون کردەوە بە تایبەتى لە بوارى کشتوکالیدا.. بالیۆزى هۆلەندا لە وتەکەیدا تەئکیدى لەسەر ئامادەیى خۆیان کردەوە بۆ پێشکەش کردنى ئاسانکارى بۆ ئەوانەى لە هەولى دروستکردنى پەیوەندى بازرگانیدان. لە پاشان دەرفەت درایە ئامادەبووان بۆ خۆناساندن و خستنەرووى کار و چالاکیەکانیان هەروەها دەرگاى گفتوگۆ کرایەوە و وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.. وە لە هەمان کاتدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ سازکردنى کۆبوونەوەى دوو قۆڵى و گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتى کارکردن لەگەل یەکتریدا . وە بۆ زیاتر رێزگرتن لە شاندى میوان لە لایەن ژوورەوە بۆ خواردنى ئێوارە میواندارى کران.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑