تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبانكی نێودەوڵەتی لە گرفتەكانی دارایی هەرێم دەكۆڵێتەوە

بانكی نێودەوڵەتی لە گرفتەكانی دارایی هەرێم دەكۆڵێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2014 09:34
رۆژی 29ی ئەیلول دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور لە بارەگای ژوور پێشوازی لە خاتوو بێرتین كامفویس شارەزا لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بە یاوەری خاتوو گویلەمێتە جافرین تایبەتمەند لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە باشووری ئاسیا لە یەكەی پێشخستینی كەرتی تایبەت SASFP كرد.
شاندی میوان چەندین پرسیاریان سەبارەت بە قەیرانی دارایی ئێستای هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرۆكی ژوور كرد، لە وەڵامیشدا سەرۆكی ژوور وتی: بەهۆی ئەم بارودۆخە نائاسییەی ئەم دواییە و نە ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانەوە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دەتوانین بڵێن ئیش و كارەكانی بەڵێندەرایەتی و رێگاوبان بە شێوەیەكی تەواو وەستاوە وە كاری كردۆتە سەر كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتیش لە گشت بوارەكاندا ئێسیتا بە بەراورد لەگەڵ جاران لە %40ی ئیشو كارەكانیان دابەزیوە.
سەبارەت پاڵپشتی حكومەتی هەرێم لە چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بە لایەن كەرتی تایبەتەوە ، دارا جەلیل خەیات رایگەیاند: كۆمپانیاو دەزگاكانی كەرتی تایبەت رۆڵێكی باشیان هەبووە لە پاڵپشتی حكومەتی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە كە ئێستا لە بەرەكانی شەڕدان بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان وتیشی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی  بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بە هاوكاری چەند دەزگاو یەكێتی و رێكخراوی كەرتی تایبەتی تر تا ئێستا نزیكەی 102 ملیۆن دۆلار وەكو یارمەتی بۆ پێشمەرگە كۆ بكەینەوە و جگە لەوەش بۆ ماوەی یەك مانگ ژەمی بەیانیانمان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە هەردوو میحوەری گوێڕ و مەخمور دابین كرد.
لە كۆتاییشدا سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە كابینەی نوێ ی حكومەتی عێراق كێشەكانی هەرێم چارەسەر بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1493 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2014 09:28

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑