تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژووری بازرگانی چیكی - عەرەبی نوسینگەی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە

ژووری بازرگانی چیكی - عەرەبی نوسینگەی خۆی لە هەولێر دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 09 ئازار 2015 10:49
رۆژی 9/3/2015 ئەنمار ئەلعەزاوی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی جیهانیی چیكی – عەرەبی و شاندی یاوەری  سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا  شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و سوپاسی خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگەیان كرد رایانگەیاند كە هێزی پێشمەرگە لە بڕی هەموو جیهان شەری تیرۆر دەكات بۆیە ئێمە وەكو وڵاتی چیك بەردەوام دەبین لە هاوكارییەكانمان بۆ هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان.
ئەنما ووتی: ئێمە وەكو وڵاتی چیك بەرنامەی هاوكاریمان داناوە بۆ هێزی پێشمەرگە و ئەو ئاوارانەی كە روویان لە كوردستان كردووە كاروانی یەكەمی هاوكارییەكانمان گەیشتۆتە هەرێم و ئێستا لە ئامادەكاریداین بۆ پێشكەشكردنی كاروانی دووەم.
هەروەها ووتیشی وەكو ژووری بازرگانی چیكی – عەرەبی لە بەرنامەی ساڵی 2015 بە نیازین نوسینگەیەكی ژوورەكەمان لە شاری هەولێر بكەینەوە، وە لەگەڵ كۆمپانیا چیكیەكان قسە بكەین دەربارەی هەلی كار لە كوردستان و بێنە كوردستان بەشداربن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی بە تایبەتی لە بوارەكانی و نەوت و تەندروستی.
ووتیشی ئێستا 5 كۆمپانیای چیكی لە هەرێم كاردەكەن و بە هیوای ئەوەین زیاتر ببن, وە داواشی لە سەرۆكی ژوور كرد كە سەردانی پراگ بكەن و لەگەڵ كۆمپانیا چیكیەكان دانیشتن سازبكەن.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ژوور زۆر سوپاسی كردن پاڵپشتی خۆی و ژووری نشیاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك، رایگەیاند كە هەلی كارو ئیشكردن لە رێگەی یەكترناسین و دیدار دەبێت بۆیە هیواخوازین لە ئایندەیەكی نزیك بە یارمەتی ئێوە كۆمپانیا چیكیەكان بێنە هەرێمی كوردستان.
 ووتیشی ئێمە هەموو كاتێك ئامادەین پێشوازی لە هەر لایەنێك بكەین كە بیەوێت كار بكات لە كوردستان و بەشداربێت لە ئاوەدانكردنەوەی بەتایبەت كۆمپانیا چیكیەكان چونكە ووڵاتی چیك رۆڵێكی باشی هەبووە لە پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ كوردستان لەم بارودۆخەی ئێستا.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 09 ئازار 2015 10:55

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑