ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانی شاری غازی عەنتاب سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 17 ئازار 2015 09:27
رۆژی 16/3/2015 شاندێكی بازرگانی شاری غازی عەنتابی توركی بە سەرۆكایەتی عەلی ديغير ئەندامی ژووری بازرگانی غازی عەنتاب سەردانی ژووریان كردو لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ژوور و پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەولێر و غازی عەنتاب دووپات كرایەوە.
شاندی میوان داوەتنامەیەكی پێشكەش بە ژوور كرد بۆ بەشداری كردنی پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە مۆبیلیلت كە بڕیار وایە لە 3-5ی مایسی ئەمساڵ لە شاری غازی عەنتاب بەڕێوەبچێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1213 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 17 ئازار 2015 09:35