ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکى ژوور میواندارى قونسولى گشتى فەرەنسا لە کوردستان دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 00:00
بە مەبەستى رێزلێنان و پەرەپێدان بە پەیوەندى نێوان ژوور و قونسولیەى فەرەنسا نیوەرۆى رۆژى دووشەممە 25/1/2010 فریدریک تیسۆ قونسولى گشتى فەرەنسا لە کوردستان و راوێژکارى بازرگانى قونسولیەى فەرەنسى لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوورەکەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور میواندارى کرا. لەو بەیەک گەیشتنە گەلێک بابەتى پەیوەست بە بوارى بازرگانى و پەیوەندى ئابوورى نێوان هەرێمى کوردستان و فەرەنسا باسیان لێوەکرا، قونسولى گشتى فەرەنسا وێراى دەربرینى خۆشخالیخۆى لەبەرامبەر میوانداریەکەدا ، ئامادەیى خۆى دەربرى بۆ فراوانترکردنى ئەو پەیوەندیانە هاندانى بازرگانان و پیشەسازانى فەرەنسى بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان و پتەوکردنى پەیوەندى لەنێوان بازرگانانى هەردوولا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌