تۆ لێرەیت: ErbilChamber

وڵاتی ئه‌رمینیا به‌نیازه‌ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ل هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێبکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو سێ شەممە, 10 ئایار 2011 02:18
رۆژى 8/5/2011 جێگرى سەرۆکى ژوو ربە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازى لە شاندیکى
رۆژى 8/5/2011 سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگرى سەرۆکى ژوو ربە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى پێشوازى لە شاندیکى هاوبەشى جکومى و بازرگانى ولاتى ئەرمینیا کرد.
لە دانیشتنێکدا باسى لە دانانى بنەماى پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازی نێوان هەرێمى کوردستان و ولاتى ئەرمینیا کرد. جێگرى سەرۆکى ژوور باسى لە هەولدان بۆ کردنەوەى قونسوگەریەک لە شارى هەولێر و رێکخستنى شاندى بازرگانی بۆ به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌ له‌ کوردستان و ئەرمینیا کرد بۆ ئەوەى ببێتە بنەمایەک بۆ پەیوەندى لە نێوان بازرگانان و رەخساندنى دەرفەت بۆ ئەنجامدانى کارى بازرگانى و پرۆژەى هاوبەش.
رۆبەرت سادو ئەندامى پەرلەمانى ئەرمینیا وێراى سوپاسگوزارى خۆشحالى خۆى دەربرى کە بارى ئارامى لە کوردستان سەقامگیرە و بەچاوی خۆى جولەى ئابوورى و بازرگانى هەولێرى  له‌و سه‌ردانه‌دا بینیەوە بە شێوەیەک کە ئومێد بەخشە بە کەسانێک کە بیانەوێ لە کوردستان پرۆژە بکەن و سەرمایەگوارى بکەن هەروەها وتى بۆیە من واى دەبینم کە دەرفەتى ئەوە هەبێت کۆمپانیا و بازرگانانى ئێمە لێرە بتوانن کاربکەن، هەروەها وتى پێویستە پێکەوە لەگەڵ بالیۆزخانەى ئەرمینیا لە عێراق هەوڵ بدەین بۆ کردنەوەى نوسینگەیەک یان قونسولخانەیەک لە هەولێر ، هەروەها وتى ئێمە بە جدى هەوڵ دەدەین کە کار لە کوردستان بکەین و لەو بوارەدا کارابین چونکە کوردستان ئامادەیی تیادایە بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیا بیانیەکان بە پێى ئەو زانیاریانەى کە هەمانە.
جێگرى سەرۆکى ژوور ئامادەیی خۆى دەربرى بۆ هاوکاریکردنیان و رەخساندنى دەرفەتى دروستبوونى پەویەندیەکى پتەوى بازرگانى لەنێوان هەردوولا.

armini-(1).jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 2806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑