رێککه‌وتی 28/8/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (فارماسی رامادانیس)ی یۆنانی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ شاندی میوان خواست له‌کاره‌کانیاندا، پاشان تیشکی خسته سه‌ر گرنگی هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆرتری کۆمپانیای یۆنانی بۆ کوردستان، چونکه ئه‌م کاره سوود و قازانجی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
لای خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی میوان وێرای سوپاسکرنی جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌بارمبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، هاتنه سه‌ر باسی سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکه‌یان و خوازیاربوون که هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی له‌نێوان هه‌ولێر و (ساڵۆنیک)ی یۆنان بێته کایه‌وه، تاکو ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانيان پته‌وتر بێت.
له‌میانه‌ی گفتوگۆی نێوانیاندا، باسیان له‌گرنگی هاتنی شاندی بازرگانی يؤنان بۆ کوردستان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه کرد.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان نیازی داڕشتنی پلانێکیان بۆ سه‌رخستنی کشتوکاڵ له‌کوردستان له‌بواری کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون و هه‌نار و هێنانی ده‌رمانی جۆراجۆری پزیشکی تایبه‌ت به‌خۆیان ئاشكرا كرد.
لای خۆیه‌وه، جێگری سه‌رۆکی ژوور زانیاری له‌باره‌ی رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمپانیا له‌کوردستان پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد، هه‌روه‌ها رێنوێنی کردن له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی که ئێستا له‌کوردستاندا زیاتر جێی بایه‌خن له‌بابه‌تی کشتوکاڵی و گه‌شتیاری و پیشه‌سازیدا، هاوکات به‌ڕێزیان ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.
رێککه‌وتی 28/8/2013، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی کۆمپانیای (UAMCCO)ی کوێتی کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد، پاشان تیشکی خسته‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووریدا. بوونی کۆمپانیا کوێتییه‌کانی له‌کوردستان له‌نێوان ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌هه‌رێم به‌گرنگ زانی.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز هانی شێخ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌کۆمپانیای (UAMCCO)ی کوێتی، وێرای سوپاسکرنی بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی که لێیان كراوه، باسی سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یانى کرد، که له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌منیۆم و کاری ئهلهمنیۆمسازی و بۆیه‌کردنی کانزا‌کان و به‌ڵێنده‌رایه‌تیدا کار ده‌کات ، راشیگه‌یاند که کۆمپانیاکه‌یان بڕیاری داوه له‌کوردستان ده‌ست به‌کار بێت و پڕۆژه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگری سه‌رۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی بۆ شاندی ناوبراو خواست، هەروەها ئامادەیی ژووری بەمەبەستی پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆیان دەربڕی، هاوکات کۆمه‌ڵێک زانیاری پڕبایه‌خی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه و دامه‌زارندنی کۆماپانیا و کارگه له‌کوردستان پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...