رۆژی 18ی ئایار دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی شاری ماردین كرد كە بە سەرۆكایەتی محەمەد عەلی دۆندەر سەرۆكی بەشی ماردینی رێكخراوی مۆسیادی بازرگانی توركی.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە 13 بازرگان و خاوەن كۆمپانیای بواری جیاجیا، خۆشحاڵی خۆیان بەم دانیشتنە دەڕبڕی و هیوایان خواست بتوانن لە نزیكترین دەرفەت دا لقی خۆیان لە شاری هەولێر بكەنەوە هەر یەكەو لە بوارەكەی خۆی خزمەت بگەیەنن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور بەخێرهاتنی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی و ژووریشی بۆ هەموو جۆرە یارمەتییەك دەربڕی.