تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 02 تەمموز 2014
لە چوارچێوی هەلمەتی كۆ كردنەوەی كۆمەك بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان رۆژی 1ی تەموز لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ، پارێزگاری هەولێر لەگەل بازرگان و پیشەساز و بەلێندەر و وەبەرهێنەران دیدارێكی ساز كرد .
 
لە وتەیەكدا نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر تیشكی خستە  سەر بارو دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان كرد كە لە حالەتی بەرگریكردندایە لە پارستنی سنور و گەلی كوردستان  لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئەوەش پێویستی بە هێز و توانا و پشتگیری دلسۆزانە هەیە  ، ئاماژەی بە رۆل و گرنگی سەررمایەداران بە شێوەیەكی گشتی كرد ، لە پێشكەشكردنی یارمەتی لە هەل و مەرجێكی وادا، راشیگەیاند كە ئێستا هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و پاڵپشتی یەكتری هەیە ، بۆیە پێویستە بە ئەركی سەرشانی خۆمانی بزانین لە پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پاڵپشتیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە ئەركی پاراستنی ئەو سنورەیان لە ئەستۆدایە.
هەروەها وتی بۆ وەرگرتنی كۆمەك و هاوكاری بۆ ئەوپرۆسەیە پارێزگای هەولێر فۆرمێكی تایبەتی ئامادە كردوە كەبری هاوكاریەكەی تیادیاری دەكرێت دواتر بە ژمارە حسابێكی تایبەت دەخرێتە بانكی كوردستان لە هەولێر.
دواتر ئەو فۆرمە بە سەر ئامادەبووان دابەشكراو هەریەكە دوای پر كردنەوەی ئەو فۆرمەو دیاری كردنی بری هاوكاریەكە فۆرمەكەیان گەراندەوە .
شایەنی باسە لە و دیدارەدا جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا و بەرهێنەرو بەڵێندەر ئامادە بوون . 
بەمەبەستی كارا كردنی رۆلی بازرگانان لە پرۆسەی پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەر لە بەرێوەچوونی مەراسیمی دیدارەكە بەشێوەی جۆراوجۆر سەرۆكی ژوور هانی ئامادەبووانی دا بۆ ئەوەی زیاتر دەست والا و بەخشندە بن و درێژە بە پشتگیری كردنیان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بدەن لە داهاتوودا .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑