رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر بهشداری كردن سهردانی ژوور بكهن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له بهروارى 2 - 4/ 5/ 2024 دهيهمين پێشانگاى نێودهوڵهتى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گهنمهشامى، ساوار، مهعكهڕۆنى و تهكنهلۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوهندى ئهستهنبۆڵ له وڵاتى توركيا بهڕێوهدهچێت. ئارهزوومهندان دهتوانن بهشداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگهرى گشتى كۆمارى ميسرى عهرهبى كه بۆ ژوور نێردراوه، دهسهڵاتدارانى پهيوهنديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژوورهوهى فرياگوزارى دهروازهكانى گهيشتنى ميسرهوه بدرێته خاوهن پاسپۆڕتى عێراقى لهم پۆلانهى...
لە سەردانێکیدا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥، گۆستاف گرۆف سەرۆکی ژووری بازرگانی عەرەبی – ئیسکەندەنافی لەگەڵ دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور کۆبووەوە.
لەدیدارەکەدا شاندی میوان ئاماژەی بەوەدا، کە بەنیازن بەم نزیکانە لقێکی ژوورەکەیان لە هەولێر بکەنەوە، کە دەبێتە یەکەم لقیان لە تەواوی عێراق. گرۆف پرسیاری لەبارەی ئەو رێوشوێنانە کرد کە بەهۆیەوە مۆڵەتی کردنەوەی لقی ژوورەکەیان پێ دەدرێت.
لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات پیشوازی لەم هەنگاوە کردو رێنمایی پێویستی کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە سوید، ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان لەگەڵ وڵاتە ئەسکەندەنافییەکانی دیکە لە ئاستی پێویست نییە، هیوای خواست کردنەوەی لقێکی ئەم ژوورە ببێتە مایەی بەرەو پێشبردنی پەیوەندی کوردستان و وئەو وڵاتانەی باکووری رۆژئاوای ئەوروپا.
شاندێکی بازرگانیی هەنگاری بەسەرۆکایەتی "بالاس کیس" بەرپرسی نووسینگەی هنگاری بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی، بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک کۆمپانیای هەنگاریی لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کردو، لەگەڵ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور کۆبوونەوە.
نوێنەری ئەو کۆمپانیایانە کە لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێری کشتوکاڵی بەشدار ببوون، سەرسامی خۆیان بە ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان نیشانداو، ئاشکرایان کرد کە بەم شێوەیە وێنای ئەم هەرێمەیان نەکردبوو، بەڵێنیاندا هانی کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەیان بدەن روو لەم کوردستان بکەن.
لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی ژوور داوای لێ کردن، کۆمپانیا هنگارییەکان لە کوردستان لق بکەنەوە بەتایبەتی لە بواری گەشتیاری و کشتوکاڵ، کە ئەوان لێی باڵادەستن. دوپاتیشیکردەوە کە ئەم قەیرانە داراییەی لە کوردستان لەئارادایە کاتییە.
نوێنەرانی زیاتر لە پانزە کۆمپانیای ئێرانی لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک، رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کردو، لەلایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوورەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەو کۆمپانیانەی لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و کەرەستەی خۆراک بەشدار بوون، پەرۆشییان نیشاندا بۆ ئامادەیی زیاتر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانداو، بەدوای کردنەوەی لق و بریکاردا دەگەڕان، گلەییشیان لە کارنەکردن بە یەک یاسای هاوشێوە لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا دەکرد.
یەکێک لە کۆمپانیا ئامادەبووەکان کە لە بواری ماست و شیرەمەنیدا کار دەکات، ئاشکرای کرد کە بەم نزیکانە دێنە هەولێر بۆ بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی.
لەبەرامبەردا دارا جەلیل خەیات سوپاسی کردن و، ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی کارئاسانی پێویست بۆیان تاکو لە کوردستان کاری بازرگانی بکەن، بەڵینیدا گلەیی و گازندەکانیان بگەیەنێتە دەزگا پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆسپەکان.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...