تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 06 نیسان 2016
رۆژی 5/4/2016 شاندێكی شانشینی وڵاتی مەغریب بە سەرۆكایەتی ئەلیاس ئەلعماری ئەمینداری گشتی پارتی رەسەن و هاوچەرخی مەغریبی سەردانی ژووری كرد لە لایەن ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە كارو پرۆژە نێودەوڵەتیەكانی مەغریب كرد كە لە ماوەی رابردوو و ئێستادا ئەنجامدراوە هەروەها گرنگترین ئەو پرۆژانەیان باس كرد كە لە ماوەی داهاتوودا جێ بە جێ دەكرێن.
سەبارەت بە بەرهەمەكانی وڵاتی مەغریب سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئێمە لە بەرهەمهێنانی فۆسفات و بەرهەمهێنانی سامانی ماسی یەكێكین لە وڵاتە یەكەمینەكان لەم بوارانەدا، جگە لەم بوارانەش لە سێكتەری گەشت و گوزاریش پێشكەوتووین.
ئەلعماری ئەوەشی خستە روو كە وڵاتی مەغریب و هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسیەوە پەیوەندییەكی باشیان هەیە بۆیە بە نیازین لە ماوەی داهاتوودا لە رووی ئابووری و بازرگانیەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێم پەرە پێبدەین بۆ ئەم مەبەستە لە سەرەتادا ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی مەغریب داوەتنامەیەكی فەرمی پێشكەش بە ئێوە كردووە بۆ ئەوەی سەردانمان بكەن و پەیوەندی لە نێوان ژوورە بازرگانیەكان دروست بكەین.
وتیشی: بە نیازین لە ئایندەیەكی نزیكدا نوسینگەی دیبلۆماتی وڵاتی مەغریب لە شاری هەولێر دەكەینەوە كە ئەمەش رێگا خۆشكەر دەبێت بۆ گۆرینەوە و زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێم و پێدانی ڤیزا ئاسانتر دەبێت.
لە لایەن خۆیەوە ئیبراهیم سۆفی وێڕای بەخێرهێنان دەست خۆشی ئەم هەنگاوەی لێكردن و بە سەرەتاییەكی باشی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای ناوبرد.
لە هەمان كاتیشدا كورتە باسێكی لەسەر شاری هەولێر بۆ شاندی میوان باسكرد و وتی: لە ئێستادا شاری هەولێر بە دەرگایەكی ئابووری دادەنرێت بۆ هەموو عێراق و دەتوانن كۆمپانیا مەغریبیەكان لە شاری هەولێرەوە بەرهەمەكانیان بۆ هەموو عێراق هەناردە بكەن و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم.
هەروەها ئەوەشی خستە روو كە وڵاتی مەغریب دەتوانێت هاوشێوەی چەندین وڵات لە شاری هەولێر پێشانگای تایبەت بە بەرهەمەكانی خۆیان بكەنەوە بۆ ئەوەی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا كوردستانیەكان لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بەرهەمەكانتان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑