رۆژی 25/4/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی لە خەلەف گێچگل بەڕێوبەری بانکی (Ziraat)ی تورکی کرد.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە سەدرەددین کەمال و باقی محەممەد ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باس لە دوایین پێشهاتە ئابورری و بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ژوور وتی: پێویستە بانکەکان بە تایبەت لەم بارودۆخە رۆڵی زیاتری خۆی ببینێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بازرگانان بە پێدانی قەرز و پشتگیری کردنی پرۆژەکان.
هەروەها هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان سیستەمێکی بانکی دواکەوتوو هەیە، پێویستی بە سیستەمێکی نوێ و پێشکەوتوو هەیە.