رۆژی ٢٧/ ٩/ ٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری تورکیا لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە هاکان کەرەچای کونسوڵی گشتی، ئۆرهان ئونلو جێگری کونسوڵ، زه‌ینی کورگوڵ پاشکۆی بازرگانی و ئێرسای چەتە پاشکۆی گومرک لە کونسوڵخانە.
لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا، هەروەها ئەو کێشانەی کە دەبنە بەربەست لە بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەک خاڵە سنوورییەکان و گومرگ خرانە بەرباس بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان و گەیاندنی ئەم کێشانە بۆ سەرووی خۆیان.
لە دوایین کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری کشتوکاڵ بە وەکالەت بڕیاردرا:
١- لە ئەمڕۆوە تا ١/١١/٢٠١٨ باج لاببرێت لەسەر سەوزەی هاوردە جگە لە پەتاتە و خەیار.
٢- هاندانی هاوردەکاران بۆ هاوردەکردنی سەوزە لە سەرچاوەی جیا جیا بە مەبەستی ئەوەی سەوزە بە نرخی هەرزان بگاتە دەست هاوڵاتیان.
خولی پێشه‌نگ
چۆن ده‌بیت به خاوه‌نی كاری خۆت؟
*
بۆ جاری چواره‌م له شاری هه‌ولێر خولی پێشه‌نگ به‌رێوه‌چوو به به‌شداری ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا جیاوازه‌كانی كوردستان.
*
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر سپۆنسه‌ری خولی پێشه‌نگن.
.******
||پێشه‌نگ||
كۆرسێكی پراكتیكی و تیۆریه ئامانج تیایدا پالپشتی كردنی گه‌نجانه تاكو بتوانن بیرۆكه‌كانیان له بیرۆكه‌وه بگۆرن بۆ كار و بازرگانی و پراكتیزه‌ی بكه‌ن.
*
سوپاس بۆ خۆبه‌خشانی خول به‌رێزان:
- كاك محمد كمال
- كاك ئه‌حمه‌د گه‌شبین
*
ئاماده‌كار و راهێنه‌ری خول:
زانیار جبار رشید
- مامۆستا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
- ماسته‌ر له به‌رێوه‌بردنی كاری نێوده‌وڵه‌تی
- راهێنه‌ر له په‌یمانگای عێراقی بۆ به‌رێوه‌به‌ران
- به‌رێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی كار و بازرگانی له رێكخراوی پلان
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...