تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 01 نیسان 2020
بۆ/ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی دراو
سڵاو....
ئێوە رۆڵێکی  تەواوکار دەگێڕن  لە ئاسانکردن و پاڵپشتکردنی بازرگانانی کەل و پەلی خۆراك  لە فەراهەمکردنی پێویستی بازاڕ ، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پەیوەندی کرد لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر تا رەزامەندیمان وەرگرت بۆ بەکارخستنەوەی کۆمپانیاکانتان و ژوورمان بە هاوکاری ئەنجومەنی ئالوگۆڕی دراو ئەم کارەی دووبارە رێکخستەوە .
بەڕێزان :
پێویستی ئەم کاتە ناسکە وا لە هەمووان دەکات خۆنەویستانە کار بکەن هەوڵنەدەن باری هاووڵاتیان گران بکەن ، ژمارەیەك  بازرگان پەیوەندیان پێوە کردین دەڵێن نرخی حەواڵە کردنتان گرانتر کردووە و ئەمەش بە نەرێنی دەشکێتەوە سەرنرخی کەل و پەلی خۆراك بۆ هاووڵاتیان  لە بازار، بۆیە ئێمە لە گەل ئەنجومەنی ئال و گۆڕکارانی دراو ئەم بابەتەمان تاوتوێ کرد و رامانسپاردن کە ئەم بابەتە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە.
بەڕێزان:
ئەم کاتە هەستیارەی کوردستان پێیدا گوزەردەکات داوا لە هەمووان دەکات رۆڵی نیشتمان پەروەری پەیرەو بکەن و هیچ کارێک نەکەن ببێتە مایەی نیگەرانی و بارگرانی بە سەر ئابووری هاوولاتیان و ئێمەش هەر ئەو رۆڵەتان لێ چاوەڕوان دەکەین.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێداگرانە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی نرخ لە ئاستی پێویست گرانتر نەبێت.
خودای گەورە هەرێمی کوردستان و مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
31/3/2020
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سوپاس و پێزانین
 
بازرگانانی کەل وپەلی خۆراك  و کەرتە ئابووریە هاوشێوەکان
سڵاو...
رۆڵی نیشتمان پەروەریتان لە کاتی  بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا COVID-19  و تا ئێستا بە فەراهەمکردنی هەموو جۆرەکانی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و بەڵکو بە زیاتر لە کاتە ئاساییەکان ئەوەی سەلماند  کە بازرگانی خۆماڵی بەشێکی بنەڕەتی و جیانەکراوەن لە کۆمەڵگەی کوردەواری چونکە سەرەڕای فەراهەمکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان هەموو هەوڵێکتان دا بۆ ئەوەی نرخ بەرز نەبێتەوە لە بازار ، خۆراکتان فەراهەمکرد تا ئەو ئاستەی هاوولاتی و مارکێتەکان بڕێکی باشیان لە ماڵ و کۆگاکان عەمبارکرد بۆ کاتی ئەگەری  تەنگانە لە داهاتوودا خودا نەکات بێتە پێش. 
بازرگانانی خۆماڵی : 
ئەو کارە پیرۆزەتان بووە مایەی شانازی میللەتەکەتان، ئێوە دوای  پشت بەستن بە خودا  بوونە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیان لە لایەنی فەراهەمکردنی خۆراك، بۆیە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  ئەو پەڕی رێز و سوپاستان ئاراستە دەکات و کارەکانتان بەرز دەنرخێنێت  وهیوادارە بەردەوام بن  لەم کارە پیرۆزەتان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  هەر لە سەرەتای قەیرانی کۆڤید – 19 بە سەرۆك و دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە فەرمانبەران ماندوو نەناسانە رۆژانە دەوامیان کردووە بە مەبەستی فەراهەمکردنی ئاسانکاری بۆ بەردەوامبوونی کارەکانتان و ئەو بازرگانە بەڕێزانەی رۆژانە سەردانی ژوور دەکەن گەواهیدەری ئەم بابەتەن ، نوێنەرمان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رۆژانە کێشەکانتان دەگەێێنێتە لایەنی پەیوەندار و بە پاڵپشتی بەڕێز پارێزگار و لایەنە پەیوەندارەکانی تر چارەسەری پێویست بۆ کێشەکان  دەکات وەک کێشەکانی گواستنەوەی کەل و پالی خۆراک و نەبوونی کۆمپانیاکانی ئال و گۆڕی دراو ... هتد
لێرەدا بە پێویستی دەزانین سۆپاسی ژووری ئۆپەرەسێۆنەکانی هەولێر و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر بکەین بۆ کاردانەوەی ئەرێنیان بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری بازرگانی خۆراک و کەرتە پەیوەندارەکان ، ئەم کارەیان بووە مایەی دڵنیایی هاووڵاتیانمان.
دووبارە سوپاس بۆ بازرگانانی خۆماڵی داوایان لێدەکەین وەک کاری ئاساییان نەبنە مایەی بارگرانی بە سەر هاووڵاتیان.
خودای گەورە کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی بپارێزێت
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر  
31/3/2020
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
 
رۆژی 31/3/2020 لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، دلۆڤان محەممەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر، جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و دەزگا راگەیاندنەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر (٧) ئامێری هەناسەدانی دەستکردی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی ژوور رایگەیاند ئامانجمان خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تاکو بە هەموو لایەك بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی ژووری کرد هیوای خواست خێرخوازان و سەرمایەداران چاو لە هەڵوێستی ژوور بکەن پاڵپشتمان بن تاکو بە هەموو لایەك بتوانین بە سەلامەتی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑