به به‌شدارى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق
كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 13ى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو
رۆژى 10/2/2021 به به‌شدارى سه‌رۆكى سه‌رجه‌م ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و سه‌رۆكى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق، يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 13ى ئاسايى خۆى له شارى سلێمانى به‌ست.
له كۆبوونه‌وه‌كه ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی بازرگانان و پیشەسازان دەبێتەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تەرخانکرا بە گفتوگۆ کردن لەبارەی یاسا و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کێشەو گرفتانەی لە سەرجەم پارێزگان ڕوبەڕوی خاوەنکاران دەبێتەوە، ھاوکات باس لە پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی و زیادکرنی کارگەکان کرا.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...